پەیامی کورد... عێراق چەند بڕیارێکی نوێی بۆ خۆپارێزی لە کۆرۆنا درکرد
لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی عێراق 9 بڕیاری دیکەی بۆ خۆپاڕێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەرکرد.
لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی کۆبووەوە و 9 بڕیاری دیکەی بۆ خۆپاڕێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەرکرد، گرینگترینییان، دابینکردنی پێداویستییە پزیشکییەکانە، لە قەروێڵە و دەرمان و ئۆکسجین بۆ نەخۆشخانەکان، ڤاکسینکردنی هاووڵاتیان و هەموو ئەوانەی دێنە ناو عێراقەوە، پشکنینی بەردەوامی خەڵک، پابەندکردنی کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان و فەرمانبەرانی حکومەت بە دەرهێنانی کارتی ڤاکسینکردن.
بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی عێراق، تا ئێستا زیاتر لە هەشت ملیۆن کەس، ژەمی یەکەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە