عێراق/ ٧٢ کەسی دیکە بە هۆی پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا

عێراق/ ٧٢ کەسی دیکە بە هۆی پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا

 

پەیامی کورد ... عێراق/ ٧٢ کەسی دیکە بە هۆی پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا

 

وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایدەگەیەنێت، لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا سێ هەزار و ٨٣٧ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركرا و ٧٢ حاڵەتی گیانلەدەستدانیش تۆماركراوە.  

 

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئەوەشی خستوەتەڕوو، هەر لەو ماوەیەدا ٧٢ كەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، بەوەش كۆی گشتی گیانلەدەستدان گەیشتوەتە شەش هەزار و ٦٦٨ كەس.

 

وەزارەتی تەندروستی عێراق رونیشكردوەتەوە، هەر لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، سێ هەزارو ٤٥٤ توشبوو كە هەڵگری ڤایرۆسەكە بوون چاكبونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە، كۆی گشتی چاكبووانیش بۆ ١٥٧ هەزار و ٢١٥ كەس بەرزبوەتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە