پەیامی کورد ... عێراق/ ٨٢ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا
وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا چوار هەزار و ٣٥٧ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ی ئەیلوول، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکەیدا رایگەیاندووە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوو چوار هەزار و ٣٥٧ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراوە و سێ هەزار و ٨٩٥ کەسیش چاکبوونەتەوە.
هەروەها، ٨٢ کەسیش گیانیان لە دەستداوە بەمەش ٨ هەزار و ٢٤٨ کەسیش گیانیان لە دەستداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە