لە ئەفغانستان بە هۆی لافاوەوە ٣٠ کەس گیانیان لەدەست دا

لە ئەفغانستان بە هۆی لافاوەوە ٣٠ کەس گیانیان لەدەست دا

پەیامی کورد... لە ئەفغانستان بە هۆی لافاوەوە ٣٠ کەس گیانیان لەدەست دا

فه‌یزوڵڵا جه‌لالی، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كاره‌ساتی سرووشتی له‌ پارێزگای مه‌یدان وه‌رده‌ك، له‌ لێدوانێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له‌ هه‌ریه‌ك له‌ شارۆچكه‌كانی جه‌لریز، ناره‌ چه‌ك، چه‌گاتوی بارانی به‌خوڕ بووه‌ته‌ هۆی دروستبوونی لافاو.

فه‌یزوڵڵا جه‌لالی باسی له‌وه‌كردووه‌، له‌ ئه‌نجامی درووستبوونی لافاو لەشاروشارۆچکەکان٣٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ژماره‌یه‌كی زۆریش برینداربوون.

به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌ساته‌كانی سه‌ربه‌ تاڵیبان، له‌ لافاوه‌كانی مه‌یدان وه‌رده‌كدا ٧٤ كه‌س برینداربوون و ٦٠٤ خانوو داڕماون.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ به‌هۆی لافاوه‌كانی چوار مانگی ڕابردووه‌وه‌ ٢١٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ٣٢٠ كه‌س برینداربون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە