پەیامی کورد ... دەرکەوتنی ڕەمز و ڕازی سەفەری بەشار ئەسەد بۆ ئێران
بەشار ئەسەد بە فڕۆکەیەکی ئێرانت و بە شێوەی نهێنی و شاراوە سەفەری تاران ی کرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، لە نامە نیوز مانگی ڕابردوو ، بەشار ئەسەد سەفەری تاران ی کرد .
ئۆتۆمبێلی هەڵگری ئەسەد لە کاتژمێر ٩ ڕۆیشتە شوێنی چاوپێکەوتنەکانی ڕابەری ئێران ، عەلی خامنەیی لە کۆتایی شەقامی فەلەستین و بێ تێپەڕاندنی تەشریفاتی بەردەوام ، چووە ناو باڵەخانەکە . چەند ساتێک دواتر بەشار ئەسەد و دواتر فەرماندەی سوپای قودس لە ئۆتۆمبێلەکانیان هەتنە خوارەوە . بەشار ئەسەد بە فڕۆکەیەکی ئێرانی ، دیمەشقی بە شیوەیەکی نهێنی و شاراوە بەرەو تاران بە جێهێشتبوو .
بابەتی سەفەری سەرۆککۆماری سووریا لە ماوەیەکی دوور و درێژدا پێشتریش لە دەستووری کار دا هەبوو . بەڵام ڕۆژ و کاتژمێرەکەی نهێنی و شاراوە مابووەوە . ئەسەد لە ماوەی هەشت ساڵی رابردوودا ، تەنانەت زۆر بە کەمی لە دیمەشق دەردەچوو . هۆکارەکەی هەڕەشەی گیانی بەردەوامی ئەو لە لایەن تەکفیرییەکان و بە تایبەتی ئیسرائیل بووە . لە ڕابردوودا ، رۆخسارگەلێکی ناسراو و بەرچاو لە ڕیگای سەفەر بۆ ئێران ، لە ڕێگەی کەسانی دوژمن ەوە کوژراون ، لەوانەش گرینگترینیان " موحەمەد بن یحیا " وەزیری کاروباری دەرەوەی وەختی الجزایر بوو کە لە سەرەتاکانی شەڕ ، بۆ نێوەنگیری سەفەری تاران ی کرد و سەدام ، فڕۆکەکەی ئەوی لە خاڵی سنووری ئێران خستە خوارەوە . سەفەری نهێنی و شاراوەی سەرۆککۆماری سووریا بۆ تاران نیشان دەدات کە دەزگاکانی سەربازی – ئەمنییەتی پەیوەند لەگەڵ ئەم بەرنامەیە تا چ ڕادەیەک لە ڕازی نهێنی دا سەرکەوتوو بووە . ئەسەد ڕاستەوخۆ لە دوای دیداری دۆستانەی خۆی لەگەڵ ڕابەری شۆڕش ی ئێراندا ، بۆ دەفتەری سەرۆککۆماری ئێران ڕۆیشت . حەسەن ڕۆحانی ڕۆژێک پێشتر ئاگاداری ئەم ڕووداە بووبوو و داوەت کردن لە وەزیری دەرەوەی ئێران " جەواد زەریف " لە دەست و خواستی ئەودا بوو . هەربۆیە سەرەڕای ئەمانە پێی باشتر بوو تا تەنانەت تا چەند کاتژمێرێک پێش گەیشتنی ئەسەد ، بابەتەکە لەگەڵ کەمتر کەسێک باس بکات و هەر ئەم فەرمانە ، بوو بە هۆکاری دانەنانی ئاڵای وولاتی سووریا لە کاتی چاوپێکەوتنەکەدا .
ئەسەد لە دوای چاوپێکەوتنی دووهەمی خۆی ، لە دوای چوار کاتژمێر ئامادەبوون لە تاران ، لەگەڵ قاسم سلێمانی بەرەو فڕۆکەخانە ڕۆیشت و بەرەو دیمەشق بەڕێ کەوت . تا کاتێک کە ئەو گەیشتە شوێنی نیشتەجێی بوونی خۆی لە پایتەختی سووریا ، وێنەگران و فیلم هەڵگرەکان لە قەرەنتینەدا بوون و لە دوای ئەوەی کە پەیامی فەرماندە گەیشت ، گەیاندنی هەواڵ و هەواڵەکان بەرفراوان بوون .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە