پەیامی کورد ... AKP کۆدی هێرشی ووڵاتەکەی بۆ سەر هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات .
بە پێی زانیارییەکان ڕۆژنامەیەكی نزیك لە پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتداری توركیا AKP كۆدی هێرشەكەی سوپای ووڵاتەکەی بۆ سەر هەرێمی كوردستان ئاشكرا كرد و بەرپرسێكی باڵای ئانکاراش باس لە كردنەوەی چەند بنكەیەكی كاتی دیكەی ووڵاتەكەی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەكات.
رۆژنامەی سەباحی نزیك لە AKP یە بڵاویكردەوە، هێرشی سوپای ووڵاتەكەیان بۆ سەر هەرێمی كوردستان كە لە ژێر ناوی "پەنجەی بەبر" بەڕێوەدەچێت، كۆدێكی هەیە.
ڕوونیشیكردۆتەوە، كۆدەكە بریتیە لە چوونە ناوەوە، زەبر وەشاندن، خاوێنكردنەوە و مانەوە.
لە لایەكی دیکەوە بەرپرسێكی باڵای توركیا بە رۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، تا ئێستا زیاتر لە ١٠ بنكەی كاتی یان لە هەرێمی کوردستان هەیە و پلانیان هەیە كە چەند بنكەیەكی كاتی دیكەش بكەنەوە.
باسی لەوەشكردووە، كە پێش دەستپێكردنی هێرشەكانیان گفتوگۆیان لەگەڵ عیراق كردووە بە مەبەستی دوورخستنەوەی پەكەكە لە سنوورەكانیان و هێرشكردنە سەر توانا لۆجستیەكانیان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە