پەیامی کورد ... بڕوانامەی ڕێزلێنان دەبەخشرێتە ئەم پشیلەیە بەم هۆکارە ...
دەسەڵاتدارانی شاری تۆیۆما لە ژاپۆن، بڕوانامەی سوپاسگوزاری دەبەخشنە پشیلەیەک بەهۆی یارمەتیدانی لە رزگارکردنی ژیانی پیاوێکدا . بە پێی هەواڵی ئاژانسی NHK دوای ئەوەی دانیشتوانی ناوچەیەکی گوندنشین لە شاری تۆیۆما تێبینیان کردوە بۆ ماوەی نزیکەی کاتژمێرێک پشیلەیەک ماڵی "واقی وڕماوە بە دیار جۆگەلەیەکی ئاودێری کشتوکاڵییەوە "، چوونەتە قووڵایی جۆگەلەکە و پیاوێکیان بە بێ هۆشی لەناو جۆگەلەکەدا دۆزیوەتەوە.
بەگوێرەی زانیاری ئاژانسەکە، پیاوەکە بەهۆی پشیلەکەوە لە مردن رزگار کراوە، کە بەهۆی تێکچوونی باری تەندرووستی کەوتوەتە ناو جۆگەلەکە.
دوابەدوای رووداوەکە، وەک نیشانەیەکی پێزانین بڕوانامەی سوپاسگوزار بەخشراوەتە ئەو پشیلەیە، کە ماڵی بوە و هی یەکێک بوە لە دانیشتوانی گوندەکە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە