بارەگاكانی ئێمە چۆڵ بكەن و دۆخی كەركووك ئاسایی بكەنەوە و شار بدرێتەوە دەستی كەركووكییەكان

بارەگاكانی ئێمە چۆڵ بكەن و دۆخی كەركووك ئاسایی بكەنەوە و شار بدرێتەوە دەستی كەركووكییەكان

پەیامی کورد   ...    جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی كەركووك - گەرمیانی پارتی گوتی  هەوڵ دەدرێت دۆخی كەركووك ئاسایی بكرێتەوە و هێزەكان لەناو شار دەربكرێن، هەروەها بارەگاكانی ئێمەش رادەست بكرێنەوە و هێزی پێشمەرگە و سوپا بگەڕێنەوە بۆ كەركووك، ئینجا پارێزگاری نوێ دیاری بكرێت، چونكە ئەگەر ئێستا پارێزگاریش دیاری بكرێت، هیچ دەسەڵاتێكی نابێت.

دیاری حسێن ، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی كەركووك - گەرمیانی پارتی ڕایگەیاند : " لیژنەی هاوبەشی پارتی و یەكیتی بڕیارە لەگەڵ هەردوو پێكهاتەی توركمان و عەرەب كۆببێتەوە بۆ ئەوەی لەبارەی پارێزگاری نوێوە ڕازییان بكەن و دواتر ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك لەسەر دیاریكردنی پارێزگاری نوێ كۆببێتەوە".

حسێن گوتیشی: "هۆكاری دواكەوتنی دەستپێكردنی دانووستانەكان بۆ دیاریكردنی پارێزگاری نوێی كەركووك، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە پێویستە سەرەتا دۆخی كەركووك ئاسایی بكرێتەوە ئینجا لیژنەكان كۆببنەوە و دواتر پارێزگار دیاری بكرێت، چونكە بەو دۆخەی ئێستا كە ئەو هەموو هێزە لەناو كەركووك هەن، پارێزگاریش دیاری بكرێت دەسەڵاتی نابێت".

ناوبراو ئاماژەشی دا: "ئێمە داوامان كردووە ئەو هێزانەی لەناو شارن دەربچن، هەروەها بارەگاكانی ئێمە چۆڵ بكرێن و دۆخی كەركووك ئاسایی بكرێتەوە و شار بدرێتە دەست كەركووكییەكان و هێزی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپا كەركووك لە داعش بپارێزێت".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە