پەیامی کورد ... تەقینەوەیەک لە ئۆتۆمبێلی یەکێک لە هاوڕێیانی بەرپرسی پەیوەندی نێودەوڵەتی حەماس لە باشووری لۆبنان هاتە ئاراوە .
ئاژانسی هەواڵی النشرەی لۆبنان لە صیدا هەواڵ لە ڕوودانی تەقینەوە لە ئۆتۆمبێلی یەکێک لە هاوڕێیانی " ئۆسامە حەمدان " بەرپرسی پەیوەندی نیودەوڵەتی بزووتنەوەی حەماس لە فەلەستین لە شاری صیدای لۆبنان هەواڵیدا .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، هەواڵنێری ئەم بنکە هەواڵییە لە صیدا ڕاپۆرتیدا کە فەلەستینییەک بە ناوی " ب . غ " کە ئەو وەکوو هاوڕا و پارێزوان و پاسەوانی " ئۆسامە حەمدان " بەرپرسی پەیوەندی نێودەولەتی بزووتنەوەی حەماس ناو دەبردرێت لە ئاکامی ڕوودانی تەقینەوەی پاکێتێکی بچووک لە ئۆتۆمبێلەکەی دا گیان سالم بە دەر دەبات .
بە پێی نووسراوی ئەم بنکە هەواڵییە ، ئەو لە دوای تەقینەوەکە کە لە شوێنی سیرووب لە ڕۆژئاوای شاری صیدا لە باشووری لۆبنان ڕوویدا ، گەێندراوەتە نەخۆشخانە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە