پەیامی کورد ... ڕابەری باڵای ئێران داوا لە سوپای پاسداران دەکات چەکی پێشکەوتوتر بەرهەم بهێنن.
عەلی خامنەیی، رابەری باڵای ئێران لە ووتارێکدا لە تاران ڕایگەیاند : " پێویستە لەسەر سوپای پاسداران چەکی نوێ و پێشکەوتووی هەبێت، دەبێت چەکەکانتان نوێ و پێشکەوتوو بن".
ئاماژەی بەوەشکرد، "دەبێت لە ناوخۆدا پەرەی پێبدرێت، ئێوە پێویستتان بەوەیە ئەو چەکانەی درووستی دەکەن پەرەی پێبدەن".
خامنەیی هەروەها ڕایگەیاندووە: "ئێستا لەمڕۆدا سوپای پاسداران بوونێکی بەهێزی هەیە لەناو ئێران و دەرەوەشدا، ئەو سیاسەتە دوژمنکارییەی ئەمریکا پەیڕەوی دەکات سووربوونی سوپای پاسدارانی زیاتر کرد".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە