بەپەلە و گرینگ ... ٢٠٠ پاس پڕ لە ئەندامانی سەر بە سوپای پاسداران لە سنوورەکانی قەڵادزێ بۆ هێرش کردنی لە ناکاو جێگیر کران

بەپەلە  و  گرینگ    ...    ٢٠٠ پاس پڕ لە ئەندامانی سەر بە سوپای پاسداران لە سنوورەکانی قەڵادزێ بۆ هێرش کردنی لە ناکاو جێگیر کران

پەیامی کورد     ...   ٢٠٠ پاس پڕ لە ئەندامانی سەر بە سوپای پاسداران لە سنوورەکانی قەڵادزێ بۆ هێرش کردنی لە ناکاو جێگیر کران

بە پێی هەواڵ و زانیاری زۆر تایبەت بە ماڵپەڕی " پەیامی کورد "  کۆماری ئیسلامی ئێران ٢٠٠ پاس پڕ لە پاسدار سەر بە سوپای پاسدارانی لە سەر سنوورەکانی قەڵادزێ جێگیر کردووە

هەر بە پێی ئەم هەواڵە جێگیر کردنی ئەم هەموو هیزە کە لە پەیامێکی دیکە دا فەرماندی سوپای پاسداران خۆی بە فەرمی ڕایگەیاندوە کە زیاتر لە ٧٥٠٠ سەربازی سەر بە سوپا دێنێتە ناو خاکی عێراق ئاماژە بۆ دەست پیکردنی شەڕێکی زۆر بەرفراوان و مەترسیدارە لە ناوچەکەدا کە بە زۆەملی بە سەر خەڵکی کوردا بە تایبەتی حزبەکانی نیشتەجێ لە باشووری کوردستان دا دەسەپێندرێت .

هێنانی ئەم هەموو هێزە بە بڕاوی کەسانی شرۆڤەکار و زانای سیاسی کە لە نزیکەوە ئاگاداری ئەم بابەتەن بۆ هێرشی لە ناکاوە بۆ سەر حزبە ڕۆژهەڵاتییەکانە کە لە باشووری کوردستان نیشتەجێن

هەروەها لەم هەواڵەدا هاتووە کە فڕۆکەی سەر بە کۆماری ئیسلامی بە ئازادی لە شاری سلێمانی و زۆر بە نزمی لە سەر ئەو شارە لە حاڵی گەشت لێدانە

ئەگەری هێرشی لە ناکاو لە لایەن ئێرانەوە و بە هەماهەنگی لەگەڵ دەوڵەتی تورکیادا بۆ سەر باشووری کوردستان لە ئارادایە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە