پێنتاگۆن : ئامانجی واشینتۆن لە زیندوو کردنەوەی داعش بەرەنگاربوونەوەیە لەگەڵ ئێران

پێنتاگۆن  : ئامانجی واشینتۆن لە زیندوو کردنەوەی داعش بەرەنگاربوونەوەیە لەگەڵ ئێران

پەیامی کورد     ...    پێنتاگۆن  : ئامانجی واشینتۆن لە زیندوو کردنەوەی داعش بەرەنگاربوونەوەیە لەگەڵ ئێران .

شرۆڤەکاری پێشووی پێنتاگۆن ڕایگەیاند :  ئامانجی واشینتۆن لە زیندوو کردنەوەی داعش لە ناوچەکە بەرەنگاربوونەوەیە لەگەڵ ئێران 

بە پێی ڕاپۆرتێک ، مایکڵ مەعلووف شرۆڤەکاری پێشووی پێنتاگۆن ، لە ووتووێژ لەگەڵ المیادین ڕایگەیاند : واشینتۆن و تەل ئەڤیڤ لە هەموو ڕێگایەکەوە هەوڵ دەدەن تاکوو ئێران و خەتی مقاومەی ئەوان سست و لاواز بکەن . هەربۆیە ئەمریکا بۆ گەیشتن بەم ئامانجە جاریکی دیکە هەوڵی زیندوو کردنەوەی داعش دەدات لە عێراق و بەردەوامی بە کارەکانی بۆ فشارگەلی سیاسی و دارایی بۆ سەر لۆبنان .

مەعلووف هەروەها ڕایگەیاند : واشینتۆن بە دوای بەرەنگاربوونەوەی ڕاستەوخۆ نییە لەگەڵ تاران ، بەڵام سەرەڕای ئەمانە ئەگەر شانسی دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو کەم ببێتەوە لەوانەیە بە هەوڵ دان بۆ درووست کردنی ئاڵۆزی لە ئێران خۆی بەرەو پێش ببات .

ئەو لەو باوەڕەدایە کە واشینتۆن دەبێ زۆر گێل و نەزان بێت ئەگەر بیەوێت شەڕ لە ناوچەکە دەست پێبکات ، لە حاڵێکدا ئەلئەڤیڤ بەردەوام داوا لە ئەمریکا دەکات کە شەڕێکی سەربازی لە دژی ئێران و هەروەها خەتی مقاومەی ئەو ووڵاتە ئەنجام بدات .

هەروەها سەبارەت بە هەوڵەکەی ئاڵمانیا لە دژی حزبۆڵڵای لۆبنان و هەروەها خستنە ناو لیستەی تێرۆری ئەو گرووپە ڕایگەیاند : ئەمریکا لە ساڵانی ڕابردووەوە ئاڵمانیا و ووڵاتانی ئەورووپایی بۆ ئەم بابەتە خستووەتە ژێ فشارەوە و هەرچەندە ئاڵمانیا تەنیا ووڵاتێکە کە ئەم داواکارییەی ئەمریکای جیبەجێ کرد و ئەم بابەتە وێنەیەکی تەواوی هەوڵەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ جووڵاندنەوەی خەتی مقاومە دەخاتە ڕوو 

بە پێی ووتوکانی ئەم شرۆڤەکارە ئێستا تەلئەڤیڤ و واشینتۆن لە بن کۆنترۆڵی کۆرۆنا لە هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی جمووجووڵەگەلێک لە دژی مقاومەی ناوچەکەدا .

مەعلووف لەمبارەوە لە سەر خراپی دۆخی دارایی عێراق و هەروەها لۆبنان قسەی کرد کە ئەمریکا بە نیازە لە ڕێڕەوی ئەم کێشەیەوە ئابووری حزبۆڵڵا و لۆبنانییەکان بخاتە ژێر فشارەوە 

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە