پەیامی کورد... فرۆشتن و داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان بڵاوكرایەوە
حكومەتی هەرێمی كوردستان وردەكاریی پرۆسەی هەناردەكردن، فرۆشتن، خەرجی نەوتی هەرێمی كوردستانی لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵ ئاشكرا كرد.
فەرمانگەی میدیاو زانیاریی بڵاویكردۆتەوە، كۆمپانیای دیلۆیت ئاماری بەرهەمهێنان، هەناردەكردن، خەرجی و فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستانی بۆ چارەگی یەكەمی ئەمساڵ 2023 بڵاو كردەوە.
بەپێی راپۆرتەكەی كۆمپانیای دیلۆیت كۆی بەرهەمی نەوت 36 ملیۆن و 723 هەزار و 475 بەرمیل نەوت بووە، بڕی هەناردەكردن 32 ملیۆن و 307 هەزارو 382 بەرمیل و بڕی تەرخانكراویش بۆ پاڵاوگە 4 ملیۆن و 39 هەزارو 232 بەرمیل بوە، هەروەها بڕی فرۆشی ناوخۆ 376 هەزار و 861 بەرمیلە.
لە ڕاپۆرتەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو كە داهاتی گشتی نەوت لە هەرێمی كوردستان 2 ملیارو 199 ملیۆن و 684 هەزارو 396 دۆلار بوە، لە كاتێكدا تێكڕای نرخی بەرمیلێك نەوت 67.639 دۆلار بوە، لەم رێژەیەش داهاتی نەوتی ناوخۆ 22 ملیۆن و 98 هەزارو 456 دۆلار و تێكڕای نرخی بەرمیلێكیش 58.638 دۆلار بوە.
راپۆرتەكەی كۆمپانیای دیلۆیت ئەوەشی خستوەتەڕوو، خەرجی پرۆسەی نەوت لەچارەگی یەكەمی ئەمساڵدا، ملیارێك و 253 ملیۆن و 187 هەزارو 254 دۆلار بوەو لەم رێژەیەش داهاتی ماوە بۆ حكومەت كە بۆ موچەی موچەخۆران تەرخان كراوە، بریتی بوە لە 946 ملیۆن و 497 هەزار و 142 دۆلار.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە