پەیامی کورد ... بەڕێوبه‌ری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەڵێ، جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی ٣٥خاڵی چاكسازی هه‌نگاوی باشی بڕیووه و، تا ئێستاش چه‌ندین پڕۆژه جێبه‌جێكراون، كه سه‌ره‌كیترین خاڵه‌كانی ئه‌و پڕۆژه چاكسازییه‌ن.
لیوا دلێرعومه‌ر میره، بەڕێوبه‌ری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: "به‌نیسبه‌ت پڕۆژه‌ی چاكسازی دوو قۆناغی هه‌یه بۆ جێبه‌جێكردنی، قۆناغی یه‌كه‌م له پێنج پڕۆژه پێكهاتووه، له‌وانه چواریان ته‌واو بووه، ئه‌وانیش ستراتیژی ئه‌منی و هه‌یكه‌لی ته‌نزیمی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، خاڵێكی دیكه به‌ئه‌لیكترۆنی كردنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، تا ئێستا زیاتر له١٨ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی سه‌ر به‌وه‌زاره‌ت مووچه‌ی له بانك وه‌رده‌گرێت و له چوار مانگی داهاتوو هه‌موو مووچه‌ی پێشمه‌رگه ده‌بێته ئه‌لیكترۆنی و پڕۆژه‌ی دیكه‌مان هه‌یه، پێویستی به‌وه هه‌یه له په‌رله‌مان بكرێته یاسا، ئینجا بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی جێ به‌جێبكرێت.
لیوا دلێر عومه‌ر میره هەروەها ووتیشی: "هه‌شت پڕۆژه‌ی دیكه‌مان هه‌یه، ئه‌وانیش دوویان ته‌واوبووه كه یه‌كێكیان پڕۆژه‌ی ئاماده باشییه ئێستا ده‌كرێته نامیلكه و له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابه‌ش ده‌كرێت و وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ش ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داوه، ته‌نیا ماوه كۆپی و دیزاین بكرێت و دواتر به‌سه‌ر یه‌كه‌كانی پێشمه‌رگه دابه‌ش بكرێت، پڕۆژه‌یه‌كی دیكه هه‌یه به ناوی هه‌واڵگری ئه‌و پڕۆژه ئێستا گفتووگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت له‌وه‌زاره‌ت، پێش جه‌ژن ره‌وانه‌ی لای وه‌زیر ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ویش جێبه‌جێ بكرێت".
لیوا دلێر گوتیشی: "شه‌ش پڕۆژه‌ی دیكه هه‌یه هه‌ر یه‌كێك له‌وانه به‌شێكی ته‌واوبووه و هه‌ر یه‌كه له‌وانه‌ش چوار بۆ پێنج ئه‌فسه‌ری بۆ دانراوه به هاوكاری هاوپه‌یمانان كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت، چاوەڕێ ده‌كرێت تا سێ مانگی دیكه ئه‌وانیش ته‌واوبكرێن، هه‌ندێك پڕۆژه هه‌یه پێویستی به ره‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانە و، دوای ره‌زامه‌ندی ئه‌وان كار بۆ جێبه‌جێكردنی ده‌كرێت".
گوتیشی: "ئه‌و پڕۆژانه‌ی ئاماژه‌مان پێكرد له چوار چێوه‌ی پڕۆژه‌ی ٣٥خاڵی چاكسازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه، كه تائێستا ١٣خاڵی جێبەجێ كراوه، كه گرنگترین خاڵه‌كانه، ئه‌گه‌ر بتوانین ئه‌مانه جێبه‌جێ بكه‌ین كار ئاسانی باش ده‌كات بۆ جێبه‌جێكردنی خاڵه‌كانی دیكه و، ته‌واوكردنی ئه‌و خاڵانه‌ن كه ئێستا جێبه‌جێ ده‌كرێن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە