هێرشی هاوپەیمانان بۆ سووریا و لە ناو بردنی ١٦ چەکداری داعش لە مزگەوتێک

هێرشی هاوپەیمانان بۆ سووریا و لە ناو بردنی ١٦ چەکداری داعش لە مزگەوتێک

پەیامی کورد ...  هێرشی ئاسمانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا ، پۆستی فەرماندەیی میلیشیاکانی داعش کە لە مزگەوتێک لە شاری هەجین لە سووریادا خۆیان حەشار دابوو ، لە ناو برد .

بە پێی ڕاپۆرتێک بنکەی هەواڵی هاوپەیمانی لەمبارەوە زانیاری بڵاو کردەوە .

لەم ڕاگەێندراوەدا هاتووە : " داعش لە بە کار هێنانی ئەو بینایانەیە بەردەوامە کە دەبێ بۆ هێرش لە دژی شەریکەکانی ئێمە لە هاوپەیمانییەکەدا بەرگری لێ بکرێت و بە شێوە گشتی ژێر بینایەکان و ژیانی خەڵکی ئاسایی لە بەر چاو ناگرێت .

ساتە وەختی هێرش لەم پۆستە فەرماندەییە زیاتر لە ١٦ میلیشیا تاکوو ددانەی چەکداری داعش لەوێ ئامادە بوون " .

پێشتر سەرۆککۆماری ئەمریکا ڕایگەیاندبوو کە میلیشیاکانی داعش کە ماونەتەوە لە سووریا لە ناو دەچن و ناوچە داگیر کراوەکانی بن دەستی ئەوان لە ماوەی مانگێکدا ڕزگار دەبێت

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە