پەیامی کورد... ههنگاو: له ماوهی ساڵێكدا 52 هاووڵاتی كورد له سێداره دراون
رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند، لە ماوەی ساڵێکدا 52 ھاووڵاتیی کورد لە رۆژھەڵاتی کوردستان لە سێدارە دراون.
بەپێی ئامارێکی رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافی مرۆڤ، لە ساڵی 2022 دا، 52 ھاووڵاتیی کورد لە شارەکانی کوردستان و شارەکانی تری ئێران لە سێدارە دراون و تا ئێستا ناسنامەی 51 کەسیان ئاشکرا بووە. بە بەراورد بە ساڵی رابردووش ئامارەکە 8% زیادیکردوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆرترین ژمارەی لە سێدارە دراوان لە بەندیخانەکانی ئورمیە و خوڕەمئاوا بووە کە لەھەریەکەیان نۆ حاڵەت تۆمارکراوە، لە بەندیخانەی ناوەندیی لە ئیلام و کەرەجیش ههشت حاڵەت و لە کرماشان شهش، لە ئەراک پێنج، سنە چوار حاڵەت تۆمارکراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە