پەیامی کورد ... دوو ئەندامی بنەماڵەی سەڵتەنەتی سەعوودییە بە خیانەت بە ووڵات تاوانبار کران .
بەرپرسانی عەرەبستان سەعوودی ، موحەمەد بن یائیف ، وەلیعەهدی پێشووی و شازادە ئەحمەد ، برای پاشای ئێستای سەعوودی بە گومانی خیانەت بە وولات دەست بەسەر کران .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئەم بابەتە ڕۆژنامەی وال ژۆرناڵ ئێستریت بە پشت بەستن بە سەرچاوەکانی خۆی ڕایگەیاندووە .
بە ووتەی سەرچاوی ئەم بڵاوکراوەیە ، ئەم دوو ئەندامەی بنەماڵەی سەڵتەنەتی عەرەبستان سەر لە بەیانی دوێنێ هەینی دەست بەسەر کران .
پاسەوانانی ڕۆپۆش لە سەر ڕووی دەرباری سەڵتەنەتی هاتوونەتە لای ئەم دوو گومانلێکراوە ئەوانیان دەست بەسەر کردووە . دواتریش لێکۆڵینەوە لە ناو ماڵەکانیان ئەنجام دراوە .
بە پێی ئەم هەواڵە لە ئێستادا بن نائیف و شازاداە ئەحمەد دەتوانن یان بەندی هەتاهەتایی بن یا خود لە سێدارە بدرێن
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە