كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی بانه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ ئێرانه‌وه‌ كوژرا

كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی بانه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ ئێرانه‌وه‌ كوژرا

پەیامی کورد    ... کۆڵبەرێکی گه‌نجی خەڵکی شاری‌ بانەی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

بەگوێره‌ی‌ ماڵپه‌ری‌ هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە 25ی‌ ئابی‌ 2019، هیزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی بانە و لە نزیک گوندی سەرتەزێن دەستەیک کۆڵبەریان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللـە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک کوژراوە.

ئه‌و كۆڵبه‌ره‌ی‌ کوژراوە ناوی‌ (سەلام ئەمینی)یه‌ خەڵکی گوند نەنۆڕی بانە ڕاگەیەندراوە. ناوبراو باوکی منداڵێکی تەمەن ٣ ساڵ بووە و ژنەکەشی دوو گیانە.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە ئەو کۆڵبەرە لە مەودایەکی نزیکەوە تەقەی لێکراوە.

 

rachlaken

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە