پووتین ئامانجی چەکەکانی هایپەر سۆنیکی ڕووسیا ئاشکرا دەکات

پووتین ئامانجی چەکەکانی هایپەر سۆنیکی ڕووسیا ئاشکرا دەکات

پەیامی کورد    ...    پووتین ئامانجی چەکەکانی هایپەر سۆنیکی ڕووسیا ئاشکرا دەکات  .

سەرۆککۆماری ڕووسیا ، ڤلادیمیر پووتین پەردەبەردای لە ئامانج و کاربەرییەکانی چەکگەلی هایپەرسۆنیک کرد .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، سەرۆککۆماری ڕووسیا ڤلادیمیر پووتین ، کارکردی چەکگەلی هایپەرسۆنیکی ڕووسیای ئاشکرا کرد .ئەو ڕایگەیاند کە ئەم جۆرە لە چەکە ڕووسیانە گرینگی تەوازنی ستراتیژیک و سەقامگیری لە جیهان دا بەقەرار دەکات .

بە ووتەی سەرۆککۆماری ڕووسیا ویلایەتەیەکگرتووەکان لە هەمان کاتدا سیستەمێکی بەرگری مووشەکی درووست کردووە کە سەقامگیری و تەوازن تێک دەدات . پووتین هەروەها جەختی کردەوە : واشینتۆن لەوباوەڕەدایە کە ئەم جۆرە " سەیوانی دژە مووشەکی " ئیزن بە بەرامبەرەکەی نادات لە ئەگەری بەکار هێنانی چەکگەلی ئەتۆمی " لە ڕێگای ئەمریکاوە " هیچ ووڵامێک بداتەوە .

هەروەها سیستەمگەلی هایپەرسۆنیک خۆی لە بنەڕەتدا نە تەنیا بۆ مۆسکۆ بەڵکوو بۆ ئەمنییەتی نێودەوڵەتی ش گرینگییەکی بەرچاوی هەیە . بە ووتەی پووتین ، بە خێری ئەم جۆرە لە تەوازنی ستراتیژیکی ، جیهان لە دوای شەڕی جیهانی دووهەم ەوە لە تێکهەڵچوونی چەکدارانە ی گەورە پێشگیری کردووە 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە