پەیامی کورد … كۆمسیۆن: ئەنجامی ژماردنی دەستی و ئەلیكترۆنی دەنگەكان 100% وەك یەك بووە
وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند، "ئەنجامی ژماردنی دەستی و ئەلیكترۆنی دەنگەكانی دەنگدانی تایبەت لەسەدا سەد وەك یەك بوون".
لەراگەیاندراوێكدا جومانە غلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق باسی لەوەكردووە،"لە پاش بەكۆتاهاتنی دەنگدانی تایبەت لە چەند وێستگەیەكی دەنگدان نموونە لە ژماردنی دەستی وەرگیراون و بەراورد كراون بە ژماردنی ئەلیكترۆنی".
ئەوەشی خستۆتەڕوو، " لەپاش گەڕانەوەی ئەنجامی دەستی دەنگەكان و ئەژماری ئەلیكترۆنی لەڕێگەی بنكەكانی دەنگدانەوە بۆ كۆمسیۆن و وردبینی دەركەتووە هەردوو ژماردنەكە بەرێژەی لەسەدا 100 وەك یەك بوون".
رۆژی هەینی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، كە تیایدا یەك ملیۆن و 75 هەزار كەس لە هێزە ئەمنییەكان و 120 هەزار و 126 ئاوارە مافی دەنگدانیان هەبوو.
بڕیاریشە رۆژی یەكشەممە 10ی تشرینی یەكەم پرۆسەی دەنگدانی گشتی بەڕێوەبچێت و نزیكەی 25 ملیۆن كەسیش مافی دەنگدانیان لەو پرۆسەیەدا هەیە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە