بەرزبوونەوەی نرخی کەلوپەلی خۆراکی ڕۆژ بە ڕۆژ ڕەهەندی نوێی هەژاری خۆراک لە ئێران ئاشکرا دەکات و ڕاپۆرتە فەرمییەکان و گێڕانەوەی هاوڵاتییان کەمبوونەوەی بەرچاوی کڕینی گۆشت و بەرهەمە شیرەمەنیەکان دەردەخەن.
لە چەند ساڵی ڕابردوودا کەلوپەلە خۆراکییەکان لە ئێراندا هەڵاوسانێکی بێ وێنەیان بەخۆیەوە بینیوە. هەرچەند بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی باس لەوە دەکەن کە هەڵاوسان کەم بووەتەوە و خۆشبژیویی گشتی زیادی کردووە، بەڵام ئامارە فەرمی و نافەرمییەکان باس لە کەمبوونەوەی خواردنی هێندێک خۆراک وەک گۆشت و بەرهەمە شیرەمەنییەکان دەکەن.
هەروەها هەندێک سەرچاوە، بۆ هەژاریی خۆراک و کەمیی کالۆری هۆشداریان داوە.
سەرەڕای ئەوە پێناچێت دەوڵەت چارەسەرێکی بۆ سنووردارکردنی هەڵاوسان و زیادکردنی توانای کڕینی خەڵک هەبێت.
لە مانگی بانەمەڕی ئەمساڵدا ناوەندی توێژینەوەی مەجلیسی ڕێژیم ڕاپۆرتێکی لە وردەکارییەکانی ڕەهەندی هەژاری لە ساڵی ١٤٠١دا بڵاو کردەوە و تێدا هاتووە کە ڕێژەی کالۆرییەک کە نیوەی دانیشتووانی ئێران لە ساڵی ١٤٠١دا بەکاریان هێناوە کەمتر لە ستاندارد بووە و نزیکەی ٣٠ لەسەدی دانیشتووانی ئێران لەژێر هێڵی هەژاریدان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە