سێهەمین هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا لە ماوەی ٣ ڕۆژی ڕابردوو

سێهەمین هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا لە ماوەی ٣ ڕۆژی ڕابردوو
پەیامی کورد   ...  سێهەمین هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا لە ماوەی ٣ ڕۆژی ڕابردوو

٤ فڕۆکەخانەی سووریا کرایە ئامانج

سەرچاوەگەلی میدیایی ڕاپۆرتیان دا سیستەمی ئاسمانی ئەرتەشی سووریا بە ئامانجی دوژمنکارانە لە ئاسمانی حەمس بەرەنگاربوونەتەوە .

ئەمە سێهەمین هێرشی مووشەکی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردووە ، دوو هێرشی پێشینی ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی لە ناوەندی شاری دیمەشق ئەنجام درا .

کەناڵی ئەلئەخبارییەی سووریا ڕایگەیاند : سیستەمی مووشەکی سووریا توانیویەتی ژمارەیەک لە مووشەکگەلی ئیسرائیلی لە ناو ببات . لەم هێرشەدا تەنیا زەرەر و زیانی ماددی ڕاپۆرت دراوە .

سەرچاوە و میدیاکانی ئیسرائیلی ڕایانگەیاندووە کە لە هێرشی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە مۆڵگەگەلی ئێرانی کراوەتە ئامانج .

بەگوێرەی بانگەشەی ماڵپەڕی عیبری "خدشووت سکووبیم"، لە هێرشەکەی ئەمڕۆی ئیسرائیل دا، 4 فڕۆکەخانە و بنکەیەک لە ناوەڕاستی سووریا کراونەتە ئامانج و ئەم هێرشە لە باکووری لوبنانەوە ئەنجامدراوە و ئاسمانی ووڵاتەکەی پێشێل کردووە.

1) فڕۆکەخانەی ئەلدەبا

2) فڕۆکەخانەی t4

3) فڕۆکەخانەی ئەلشەیرات

4) فڕۆکەخانەیەکی سەربازی کە گوایە حیزبۆڵڵای لوبنان بەکاری هێناوە

5) بنکەی سەربازی

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە