پەیامی کورد ... حەسەن ڕۆحانی : ئەمریکا وەک هەر جار داوای ووتووێژمان لێدەکات .
سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند : ووڵاتەکەی پابەندە بە رێککەوتنامەی ئەتۆمی ساڵی ٢٠١٥ کە لەگەڵ ئەمریکا و چەند ووڵاتێکی دیکەدا واژوویکرد ، لە ئێستاشدا ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا "دەیەوێت گفتوگۆی لەگەڵ بکەین".
حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران لەمیانەی ووتارێکدا لە تارانی پایتەخت رایگەیاند، "سەرەڕای کەمکردنەوەی پابەندییەکانمان بە رێککەوتنامەی ئەتۆمی ساڵی ٢٠١٥، بەڵام ئێمە رێککەوتنەکەمان پێشێلنەکردووە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە