پەیامی کورد ... ئیسرائیل ڕایگەیاند ئێران لە ڕێگای دەریاوە چەک و تەقەمەنی گەیاندووەتە سووریا .
کەناڵێکی تەلەفزیۆنی ئیسرائیلی ڕایگەیاند کەشتییەکی کۆنتینەربەر ی ئێرانی بە ناوی " Artenos " کە لە لیستی گەمارۆوەکانی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکادایە گەیشتووەتە بەندەری لازقییە لە سووریا .
بە پێی ڕاگەیاندنی ئەم کەناڵە تەلەفزیۆنییە ئەم کەشتییە کۆنتینەربەرە دەتوانێ چەک و تەقەمەنی ، یا خود هەر شتێکی قەدەغە کراوی ڕادەستی دەوڵەتی سووریا کردبێت .
لە ڕاپۆرتی ئەم کەناڵە تەلەفزیۆنییەدا هاتووە کە " Artenos " لە سەرەتاکانی مانگی ئۆکتۆبەرەوە بەندەری عەباس ی بە جێ هێشتووە و بە تێپەڕ بوون لە کەناڵی سۆئێز ڕۆژی ڕابردوو گەیشتووەتە سووریا .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە