بەپەلە ... کەشناسی ، بارینی باران لە هەرێمی کوردستان ڕادەگەێنێت

بەپەلە ... کەشناسی ، بارینی باران لە هەرێمی کوردستان ڕادەگەێنێت

پەیامی کورد    ...     ئەندامی لیژنەی شارەزایانی رێكخراوی كەشناسی جیهانی كەشوهەوای پێشبینی كراوی هەردوو وەرزی پاییز و زستانی ئەمساڵی بڵاوكردوە و ڕایگەیاند، لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا لەشارەكانی هەرێم باران دەبارێت.
سادق عەتیە، ئەندامی لیژنەی شارەزایانی ڕێكخراوی كەشناسی جیهانی و بەڕێوبەری دەزگای كەشناسی عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك، هاوپێچ لەگەڵ دوو نەخشە، پێشبینیەكانی كەشی وەرزەكانی پاییز و زستانی ئەمساڵی بڵاوكردوەتەوە.

لە ڕاگەیندراوەكەیدا ئاماژەی بەوەكردوە "لە پاییزی ئەمساڵدا، بە شێوەیەكی گشتی باران لە سەرجەم شارەكان دەبارێت و لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان ڕێژەی بارانبارینەكە زیاتردەبێت و لە وەرزی زستانیشدا بە هەمانشێوە ڕێژەی بارانبارین لە شارەكانی هەرێم زیاتر دەبێت لە خوارووی عێراق".

لە هەمانكاتدا، بە گوێرەی بڵاوكراوەكەی سادق عەتیە، لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا و لە زۆربەی شارەكان بە شێوەیەكی كاتی پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و با-ی ئاسایی و شێیەكی كەم لە شارەكانی بەسڕە و میسان دەبێت.

هاوكات لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا هەوری بچڕ بچڕ دەبێت و ئەگەری بارانبارین هەیە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە