پەیامی کورد … دوو لیوای هاوبه‌ش له نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق پێكده‌هێنرێت
به ئامانجی به‌هێزكردنی هەماھەنگییه بۆ روبەروبونەوەی داعش و، پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی لەناوچە جێناکۆکەکان، بڕیاره دوو لیوای هاوبه‌ش له نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق پێكبهێندرێت، له‌مباره‌یه‌وه فەرماندەیەکی پێشمەرگە زانیاری زیاتر ئاشكرا ده‌كات.
سیروان بارزانی فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری شه‌شی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: بەمەبەستی پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی لەناوچە جێناکۆکەکان، بڕیاره له ماوه‌ی لەکەمتر لەمانگێکدا دوو لیوای هاوبەش لەگەڵ سوپای عێراق پێكبهێندرێت.
ئه‌و فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه وتیشی: پێكهێنانی ئه‌و دوو لیوایه ته‌نیا چه‌ند كارێكی ته‌كنیكی كه‌م ماوه‌و پێشبینی ده‌كرێت له ماوه‌ی دوو تا سێ هه‌فته‌ی داهاتوو هه‌موو كاره‌كان ته‌واو بن و پێكهێنانی ئه‌و دوو لیوایه رابگه‌یه‌ندرێت.
فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری شه‌شی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ كه‌ناڵی سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاشكرایكردووه، به پێكهێنانی ئه‌و دوو لیوایه زۆرێك له كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بن، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه‌ی له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمن، كه ده‌توانرێت رۆژانه له‌ڕێگه‌ی ئه‌و دوو لیوایه‌وه چاودێری ئه‌و ناوچانه بكرێت، چونكه به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، رۆژانه داعش له‌و ناوچانه ته‌راتێن ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت له چیای قه‌ره‌چۆغ و به چاوی ئاسایی ده‌بینرێن.
سیروان بارزانی جه‌خت له‌وه‌دەكاتەوە، دواكەوتنی پێكھێنانی ئەو دوو لیوایە دەبێتە ھۆی زیاتربوونی چالاكیەكانی داعش و ھێرشەكانی بۆ سەر ھاوڵاتیان و ھێزە ئەمنیەكان.
لە بارەی درەنگ پێكھێنانی ئەو دوو لیوا ھاوبەشە، رێڤینگ هروری سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگەش لە پەرلەمانی كوردستان، ھۆشداری دەدات و پێیوایە دۆخەكە مەترسیدارە، بە دوو لیواش ناتوانرێت ئەو ناوچانە بە تەواوی كۆنترۆڵ بكرێن.
جێگه‌ی باسه، دوای كردنه‌وه‌ی شه‌ش ژووری ھەماھەنگیی هاوبه‌ش، ئێستا لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق گفتوگۆ لەسەر دوو لیوای ھاوبەش ھەیە، بەڵام ھەنگاوەكان بۆ خێرا پێكھێنانی ئه‌و دوو لیوایه سستن و حكومەتی عێراق له‌و كاره‌دا خه‌مساردی ده‌كات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە