پەیامی کورد... نێچیرڤان بارزانی: سەرکۆنەکردن بۆ هێرشەکان بەس نین
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی مووشەکبارانکردنەکەی دوێنێ شەوی ناوچەی قەزای خەبات بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، سەرکۆنەکردنی هێرشەکان بەس نین و دووبارەبوونەوەیان هەڕەشەی جددین لەسەر ئاسایش و ئارامی.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە توندی سەرکۆنەی مووشەکبارانکردنی ئێوارەی دوێنێ یەکشەممەی شەوی جەژن بۆ سەر سنووری قەزای خەبات دەکات.
وتیشی، "داوا لە لایەنە پەیوەندارەکانی حکومەتی فیدراڵیی عێراق دەکەم ئەنجامدەرانی هێرشەکە بدۆزێتەوە و بە سزای یاسایی بگەیەنرێن."
ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرکۆنەکردنی ئەم جۆرە هێرشانە بە تەنیا بەس نین، چونکە دووبارەبوونەوەیان هەڕەشەی جددین و ئارامی و ئاسایش دەخەنە مەترسییەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە