پەیامی کورد ... هاوسەری باڵیۆزی هۆڵەندا لە لۆبنان دوای برینداربوون لە تەقینەوەکەی بەیرووت گیانی لەدەستدا .
وەزارەتی کاروباری دەرەوەی هۆڵەندا ڕایگەیاند هاسەری باڵیۆزی ئەم ووڵاتە لە لۆبنان کە لە تەقینەوە بەهێزەکەی ڕۆژی سێشەممەدا لە بەندەری بەیرووت بریندار ببوو ، بە هۆی قورسی برینەکانیەوە ئەمڕۆ شەممە گیانی لە دەستدا .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم وەزارەتخانەیە ڕایگەیاند " هێدویگ ڤاڵتمانس موولەر " تەمەن ٥٥ ساڵان کە لە کاتی ڕوودانی تەقینەوەکە لەگەڵ هاوسەرەکەی لە ماڵەکەیاندا لە بەیرووت بوون بە هۆی ئەم تەقینەوەیە بە قورسی بریندار ببوو .
تەقینەوەکەی ڕۆژی سێشەممە بوو بە هۆکاری خەساری زۆری ماددی بە باڵاخانەی باڵیۆزخانەی هۆلەندا لە بەیرووت و سەرۆکوەزیرانی ئەم ووڵاتەش ڕایگەیاند کە ٥ کەس لە باڵیۆزخانەکەی ئەم ووڵاتەدا لە بەیرووت لەوانەش هاوسەری باڵیۆز بریندار بوون
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە