پەیامی کورد ... لەعێراق ٧٦ کەسی دیکە بە هۆی کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا تووشبوونی چوار هەزار و ٢٩٣ کەس و گیان لەدەستدانی ٧٦ تووشبووی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.
لە بەیاننامەکەی وەزارەتی تەندروستیی عێراق هاتووە کە، لە ٢٤ کاژێری رابردوو ١٨ هەزار و ٢٩٥ پشکنینیان ئەنجامداوە و دەرکەوتووە چوار هەزار و ٢٩٣ پشکنینیان پۆزەتیڤن.
تووشبووەکان زۆرترینیان لە بەغدان کە زیاتر لە هەزار تووشبوون، دوای ئەویش بەسرە، کەربەلا، واست و بابل دێن. ئێستا ژمارەی تووشبووانی دەستنیشانکراو لە عێراق گەیشتووەتە ١٧٢ هەزار و ٥٨٣ تووشبوو.
لە ٢٤ کاژێری رابردوو ٧٦ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی ئەو کەسانەی بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە پێنج هەزار و ٧٨٥ کەس.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە