پەیامی کورد ... بە پێی بڕیارێک لە لایەن ڕووسیاوە هاتن و چوونی هاووڵاتیانی ئێرانی لە ڕیگای سنوورەکانی ئەو ووڵاتەوە ڕاگیرا
دەوڵەتی ڕووسیا بڕیاری داوە هاتن و چوونی هاووڵاتیانی ئێرانی لە ڕێگای سنوورەکانی خۆیەوە بە شێوەی کاتی ڕابگرێت .
لە سەنەدێک کە لە وێبسایتی کابینەی وەزیراندا بڵاو کراوەتەوە ، هاتووە کە دەوڵەتی ڕووسیا فەرمانی کردووە بە مەبەستی متمانەی زیاتر لە ئەمنییەتی هاووڵاتیانی ڕووسیا و پاراستنی ان لە بەرامبەر بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا هاتن و چوونی هاووڵاتیانی ئێرانی لە سنووری ڕووسیاوە بە شێوەی کاتی ڕابگیرێت .
لەم دۆسیەیەدا دەوترێ دامودەزگای ئەمنییەتی فێدراڵی ڕووسیا لە کاتژمێر ٠٠.٠٠ سەرلەبەیانی ٢٨ی فێبریوەری ٢٠٢٠ ەوە بە کاتی مۆسکۆ ، بە شێوەی کاتی هاتن و چوونی هاووڵاتیانی کۆماری ئیسلامی ئێران کە بۆ فێربوون و ڕاهێنان و کار و هەروەها بۆ ئامانجی تایبەت ، تووریستی و ترانزیتی لە ڕیگای سنوورە نێودەوڵەتییەکانەوە دەچنە فێدراسیۆنی ڕووسیاوە ، ڕادەگرێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە