بە پێی بڕیارێک مووچەی بەشێکی دیاریکراو کەمدەکرێتەوە

بە پێی بڕیارێک مووچەی بەشێکی دیاریکراو کەمدەکرێتەوە

پەیامی کورد     ...    بە پێی بڕیارێک مووچەی بەشێکی دیاریکراو کەمدەکرێتەوە 

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی لە ئەنجامی دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕکاندا داهاتی کەمبوەتەوە، بڕیاردراوە مووچەی پلە باڵاکان کەمبکرێتەوە.
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕاگەێندراوێکدا بڵاویکردەوە، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی لیژنەی چاکسازی کردوە کە لە میانیدا لێکەوتەکانی ئەو قەیرانە داراییەی کە عێراق رووبەڕووی بوەتەوە تاوتوێ کراوە.ئاماژەی بەوەشکردوە، لە کۆبوونەوەکەدا موستەفا کازمی داوای کردوە زنجیرەیەک رێوشوێن بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی دارایی بگیرێنەبەر لەوانە، کەمکردنەوەی مووچەی پلە باڵاکان لە دامودەزگاکانی دەوڵەت.بەپێی راگەێندراوەکەی نووسینگەی سەرۆک وەزیرا ن، کازمی داوای کردوە بەپێی بنەمای بەدیهێنانی دادوەریی کۆمەڵایەتی، چارەسەری دوو مووچەیی و مووچەی ئەو خانەنشینانە بکرێت کە لە دەرەوەی ووڵات نیشتەجێن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە