بە بڕیاری وەزیری ناوخۆی بەریتانیا حزبۆڵڵای لوبنان خرایە لیستی تیرۆرەوە

بەرواری بڵاوکردنەوە :
بە بڕیاری وەزیری ناوخۆی بەریتانیا حزبۆڵڵای لوبنان خرایە لیستی تیرۆرەوە

پەیامی کورد  ...  بە پێێ بڕیارێکی وەزیرى ناوخۆى حکوومەتی بەریتانیا هەموو باڵەکانی حزبوڵڵای لوبنانی بخاتە لیستی تیرۆرەوە

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا رایگەیاندوە بەهۆی تێکدانی ئارامی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەریتانیا چیتر باڵی سەربازی و سیاسی ئەو حزبە لەیەکتر جیاناکاتەوە و وەک رێکخراوێکی تیرۆرستی مامەڵەی لەگەل دەکات.

پێشتر بەریتانیا لەساڵانی 2001 و 2008 دا هەردو باڵی ئاسایش و سەربازی ڕێکخراوی حزبوڵڵای لوبنانی خستبووە لیستی تیرۆرەوە و هەمو مامەڵەیەکی فەرمی لەگەل ڕاگرتبوون، بەڵام لە ئێستادا بەریتانیا بڕیاریداوە باڵی سیاسی ئەو رێکخراوەش بەهەمان دەردی باڵەکانی دیکەی ببات.

لەمبارەیەوە، ساجد جاڤید وەزیری ناوخۆی بەریتانیا ڕایگەیاندوە " حزبوڵڵا بەردەوامە لەهەوڵەکانی بۆ تێکدانی ئارامی دۆخی هەستیاری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەبەرئەوە لە ئێستاوە بەریتانیا هیچ جیاوازییەک لەنێوان باڵە سیاسی و سەربازییەکەی ئەو رێکخراوەدا ناکات".

وتوشیەتی کە بڕیاری داوە هەمو جۆرە مامەڵەیەکی فەرمی لەگەڵ ئەو ڕێکخراوە ڕاگرێت.

بڕیارەکە رۆژی هەینی داهاتو دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە پاش پەسەندکردنی لەلایەن پەرلەمانەوە، بەوەش پەیوەندیکردن بە رێکخراوی حزبوڵڵای لوبنان یان پاڵپشتیکردنی سزای 10 ساڵ زیندانی و زیاتری بەدواوە دەبێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە