پەیامی کورد ... بە پێی بڕیارێک وەزیری ناوخۆی ئێران و ١١ کەسی دیکە خرانە لیستەی ئابلۆقەکانی ئەمریکاوە .
وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا سزای نوێی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاند، كه وه‌زیری ناوخۆ و ١١ كه‌سی دیكه ده‌گرێته‌وه، هۆكاری سزادانی وه‌زیره‌كه‌ی ئێرانیش به‌هۆی كوشتنی خۆپیشانده‌رانی ئه‌و ووڵاته‌وه‌یه.
له‌و باره‌یه‌وه مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد، له‌ژێر چاودێری به‌رپرسان له مافه‌كانی مرۆڤ، ئه‌مریكا سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ١٢ كه‌سایه‌تی ئێرانی ڕاده‌گه‌ێنێت یه‌كێك له‌و سزادراوانه عه‌بدولڕه‌زا ره‌حمانی فه‌زڵی وه‌زیری ناوخۆی ئێرانه.
پۆمپیۆ ده‌ڵێت، به‌ڵگه‌كان باوه‌ڕیان به به‌رپرسانی ئه‌مریكا هێناوه، كه وه‌زیری ناوخۆی ئێران له مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی ٢٠١٩ و له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كاندا، رێگه‌ی به پۆلیسی ووڵاته‌كه‌ی دا چه‌ك به‌رامبه‌ر خۆپێشانده‌ران به‌كاربهێنن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، كاره خراپه‌كانی عه‌بدولڕه‌زا ره‌حمانی فه‌زڵی گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و هه‌موو هاووڵاتییه ئێرانییه‌ی لێكه‌وته‌وه، بۆیه شانازی به‌وه‌وه ده‌كه‌ن، كه له‌سه‌ر كوشتن و سه‌ركوتكردن له ئێران ده‌یانه‌وێت دادپه‌روه‌ری رۆڵی خۆی ببینێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە