پەیامی کورد ... بە پێی بڕیارێک پشووی فەرمی بەیانی هەڵدەوەشێندرێتەوە بۆ ئەنجامدانی ئەم مەبەستە
بانكی ره‌شید ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه پشووی فه‌رمیه، به‌ڵام سه‌رجه‌م لقه‌كانی له پارێزگاكانی عێراق به‌مه‌به‌ستی دابه‌شكردنی مووچه‌ی (مانگی ئه‌یلول/٩)ی فه‌رمانبه‌ران كراوه ده‌بێت.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی بانكی ره‌شید لە بەیاننامەیەکدا بڵاویكرده‌وه، سبه‌ی پێنجشه‌ممه، سه‌رجه‌م لقه‌كانیان به‌مه‌به‌ستی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كراوه ده‌بێت، بۆئه‌وه‌ی بتوانن مووچه‌ی ته‌واوی فه‌رمانبه‌ران به‌زووترین كات دابه‌شبكه‌ن.له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بانكی ڕافیده‌ین بڵاویكرده‌وه، به‌پشت به‌ستن به‌راسپارده‌كانی وه‌زیری دارایی و چاودێری ئیداره وسه‌رپه‌رشتی له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌ری گشتی بانكه‌وه، ئه‌مڕۆ له‌به‌غدا و سه‌رجه‌م پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق ده‌ستیان به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی (ئه‌یلول/٩)ی فه‌رمانبه‌ران كردوه.
سێشه‌ممه‌ی رابردوو، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاندبوو، رۆژی پێنجشه‌ممه ٨-١٠-٢٠٢٠ له سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت جگه له‌داموده‌زگا خزمه‌تگوزاریه‌كان ده‌كرێته پشووی فه‌رمی، به‌بۆنه‌ی چله‌ی شه‌هیدكردنی ئیمام حسێنه‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە