پەیامی کورد ... بە پێی بڕیاری کازمی دەبێ كێشه‌ی شایسته داراییه‌كانی جووتیاران له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا چاره‌سه‌ر بکرێت
موسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی و بازرگانی و كشت وكاڵی راسپارد، كۆبوونه‌وه ئه‌نجام بده‌ن و كێشه‌ی شایسته داراییه‌كانی جووتیاران له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی هەواڵی میدیاکانیعێراق، موسته‌فا كازمی هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی، بازرگانی و كشتوكاڵی راسپاردوه، له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا چاره‌سه‌ری كێشه‌ی شایسته داراییه‌كانی جووتیاران بكه‌ن و دوا واده‌ش بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه نۆی ئه‌یلول ٩ی ٢٠٢٠ ده‌بێت، بۆئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م جووتیاران پاره‌ی به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌مساڵیان وه‌ربگرن.
پێشتریش، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاندبوو، چاره‌سه‌ری به‌په‌له و پێویست بۆ كێشه‌ی شایسته داراییه‌كانی جووتیاران ده‌دۆزنه‌وه و سه‌رجه‌م جووتیاران مافی شایسته‌یی خۆیان وه‌رده‌گرن.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌شێك له‌جووتیارانی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق، له مانگی (حوزه‌یران/٦)ی ئه‌مساڵه‌وه، به‌رهه‌می گه‌نم وجۆ یان راده‌ستی سایلۆكان كردوه و تا ئێستا پاره‌كانیان وه‌رنه‌گرتوه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە