بەپێی بەڵگەیەکی زۆر نهێنی، شیمانە دەکرێت کە ڕاپەڕینێکی سەرتاسەری لە ئێران بێتە ئاراوە

بەپێی بەڵگەیەکی زۆر نهێنی، شیمانە دەکرێت کە ڕاپەڕینێکی سەرتاسەری لە ئێران بێتە ئاراوە

پەیامی کورد... بەپێی بەڵگەیەکی زۆر نهێنی، شیمانە دەکرێت کە ڕاپەڕینێکی سەرتاسەری لە ئێران بێتە ئاراوە

بەپێی بەڵگەیەکی زۆر نهێنی کە لە کۆبوونەوەی "پێشگیری لە قەیرانی ئەمنییەتی بژێویی بەردەوام" بڵاو بووەتەوە، سەرهەڵدانی خەڵکی ئێران زۆر نزیکە و ناڕەزایەتییە کۆمەڵایەتییەکان لە یەک ساڵی ڕابردوودا ٣٠٠ لەسەد بەرزبوونەوەی هەبووە.

ئەو بەڵگەیە کە لەلایەن گرووپی سایبێریی "عیداڵەتی عەلی"یەوە دراوە بە "ڕادیۆ فەردا"، نووسینەکەی بەگشتی حەوت لاپەڕەیە و لە ٣٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی لە "قەرارگای ساروڵڵا" کۆبوونەوەی لەسەر گیراوە.

ئەو کۆبوونەوەیە بە سەرۆکایەتیی پاسداری تیرۆریست "حوسێن نەجات" فەرماندەی ئەو قەرارگایە بەڕێوە چووە. هەروەها نوێنەری دادستانی تاران، ڕێکخراوی ئیتلاعاتی تاران، پۆلیسی ئیتلاعات و ئەمنییەتی گشتیی ناجا، ئیتلاعاتی ئابووریی بەسیج، سوپای حەزرەتی سەیدولشوهەدا، سوپای حەزرەتی ڕەسوڵڵا، بەسیجی ئەسناف و ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سوپا لەو کۆبوونەوەیەدا بەشدار بوون.

"قەرارگای ساروڵڵا"ی سوپای پاسداران، ناوەندی سەرەکی و بەرپرسی سەرکوتی خۆپیشاندانەکانی کوردستان و ئێرانە.

"محەممەدی" کە یەکێک لە جێگرانی کۆمەڵایەتیی ڕێکخراوی سوپایە و لەو کۆبوونەوەیەدا بەشدار بووە، باسی لەوە کردووە: "بارودۆخێک لەنێو کۆمەڵگەدا هاتووەتە ئاراوە کە دەرخەری ئەوەیە کۆمەڵگە لە حاڵی تەقینەوەدایە و لەوانەیە بەو زووانە ڕاپەڕینی سەرتاسەری بە دژی دەسەڵاتی ئێران بێتە ئاراوە".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە