بایدن بڕیاری درێژکردنەوەی باری نائاسایی لە عێراق دەرکرد

بایدن بڕیاری درێژکردنەوەی باری نائاسایی لە عێراق دەرکرد

پەیامی کورد... بایدن بڕیاری درێژکردنەوەی باری نائاسایی لە عێراق دەرکرد


سەرۆکی ئەمەریکا لەنامەیەکدا بۆ کۆنگرێسی وڵاتەکەی داوا دەکات، بەردەوامی بە باری لە ناکاوی نیشتیمانی پەیوەست بە سەقامگیری عێراق بدرێت، ئەویش بەهۆکارى بوونی هەڕەشە و بەربەست لە بەردەم بونیادنانەوە و ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی عێراق.

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لەنامەکەیدا کە بۆ کۆنگرێسی وڵاتەکەى ناردووە، تێیدا ئاماژەی بەوەکردووە: "هێشتا ژمارەیەک بەربەست لە بەردەم ئاوەدانکردنەوەی عێراق بەشێوەیەکی رێکخراو، گەڕاندنەوە و پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری لە وڵاتەکە، گەشەی دامەزراوە سیاسی، کارگێڕی و ئابوورییەکانی عێراق، هەن و ئەو بەربەستانە هەڕەشەیەکی نائاسایی و گەورەن بۆ سەر ئاساییشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا؛ بۆیە بڕیارم داوە ئەو بارە نائاساییەی بە فەرمانی جێبەجێکاریی 13303 پەیوەست بە سەقامگیرکردنی عێراق راگەیەندرابوو، درێژ بکەمەوە."

بایدن ساڵانە پێویستە 90 رۆژ بەر لە ئیمزاکردنی بڕیارەکە تۆماری فیدراڵی و کۆنگرێس لە بڕیارەکەی ئاگاداربکاتەوە، ئەوەش بە ئامانجی بەردەوامبوونی باری نائاسایی تایبەت بە عێراق.

بەردەوامبوونی ئەو بارە نائاساییە سەرۆکی ئەمریکا دەست کراوەتر دەکات و رێگەی پێدەدات هەنگاوی زیاتر لە عێراق بنێت، لەوانەش، بەکارهێنانی ژمارەیەک هێزی تایبەت بە باری لەناکاو، جێگیرکردنی هێزی سەربازیی زیاتر، سەپاندنی سزای ئابووری، هەڵپەساردنی ژمارەیەک یاسا و رێکاری دیاریکراو، یان هەر هەنگاوێکی دیکە کە بۆ پاراستنی ئاساییشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا لە عێراق پێویست بێ.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە