پەیامی کورد... بایدن دۆخی لەناكاوی نیشتمانیی لەبارەی سوریاوە درێژ كردەوە
جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا بڕیاریدا راگەیاندنی دۆخی لەناكاوی نیشتمانیی لەبارەی سوریاوە درێژ بكاتەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی كۆشكی سپی، بەهۆی بەردەوامبونی هەڕەشەكانی دۆخی سوریا لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەو ئابوریی ئەمریكا، راگەیاندنی دۆخی لەناكاوی نیشتمانیی كە بۆ یەكەمجار لە 11ی ئایاری 2004دا بەهۆی چالاكییەكانی سوپای دیمەشقەوە راگەیەنرا، جارێكی تر درێژكرایەوە.
بایدن لە بڕیارنامەیەكدا كە پێشكەشی كۆنگرێسی كردوە ئاشكرای كردوە، بەهۆی پشتیوانیكردن لە تیرۆر، بەردەوامی داگیركاری لوبنان، بەردەوامی پڕۆگرامەكانی موشەك و چەكی كۆمەڵكوژ، دروستكردنی كۆسپ لەبەردەم هەوڵەكانی ئەمریكا بۆ سەقامگیریی و دوبارە بونیادنانەوەی عیراق، رژێمی سوریا هەڕەشەیەكی نائاساییە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی سیاسەتی دەرەوەو ئابوریی ئەمریكا.
بایدن وتوشیەتی: دڕندایەتی و فشاری رژێمی سوریا بۆ سەر ئازادی گەلەكەی خۆی، تەنها بە دروستكردنی مەترسی لەسەر گەلی سوریا ناوەستێت بەڵكو ناسەقامگیریی لە ناوچەكەشدا دروست دەكات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە