پەیامی کورد... بایدن دووجار هەڕەشەی بۆردومانكردنی خاكی ئێرانی كردووە
سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دووجار هەڕەشەی بۆردومانكردنی خاكی ئێرانی كردووە, هەر ئەوەش هۆكاری سەرەكی رێگەگرتن بووە لە پەرەسەندنی ئاڵۆزییەكان لە ناوچەكە.
كەناڵی "عەرەبیە" لە زاری سەرچاوەكانییەوە لە واشنتۆن بڵاویكردووەتەوە، هۆكاری بنەڕەتی ئەوەی ناوچەكە جەنگێگی فراوانی بەخۆوە نەبینی, بۆ پەیامە راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆكان دەگەڕێتەوە, كە سەرۆكی ئەمریكا رەوانەی تارانی كرد.
بایدن زیاد لەجارێك ئاماژەی بەوەكردووە كە پەیامی رەوانەی ئێران كردووە، هاوكات لەچەند رۆژی رابردوودا بەرپرسە فەرمییەكانی ئەمریكا چاویان بە بەرپرسانی ئێران كەوتووە و هەڕەشەی جدیان پێگەیاندوون بە بۆردەمانكردنی پێگەكانی ئێران, ئەگەر دۆخەكە بەرەو ئاڵۆزی زیاتر بچێت.
ئەمریكیەكان بە مەبەست ئەو پەیامە توندەشیان لەڕێی نێوەندەكانەوە گەیاندووە و دەكرێت بوترێت ئەمریكیەكان, لەڕێی حكومەتی سویسراشەوە ئەو پەیامەیان بە ئێرانییەكان گەیاندووە.
هاوكات ئێرانیش زیاد لە جارێك لە كۆتایی مانگی تشرینی یەكەمی رابردووەوە رایگەیاندووە, هیچ پەیوەندییەكی بەو ململانێیەوە نییە و نابێتە لایەنیش تیایدا, سەبارەت بەوەی لە غەززە و باشوری لوبنان و سوریا و عێراق و یەمەیەنیش روودەدات, پەیوەندی بە میلیشیاكانی ئەو وڵاتانەوە هەیە و هیچ پەیوەندییەكی بە تارانەوە نییە.
ئەمریكییەكان توانیان لەڕێی ئەو لەشكركێشی و هەڕەشەی بەكارهێنانی هێزەوە تاران لە ململانێكان دووربخەنەوە, ئیدارەی بایدنیش ئەوەی بە سەركەوتن دانا بۆ رێگەگرتن لە هەڵكشانی زیاتر ئاڵۆزییەكان و لە قاڵبدانی ئاڵۆزیەكان لە غەززەدا و سەرنەكێشانی بۆ ناوچەكانی دیكە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە