پەیامی کورد ... بە پێی فەرمانێک دەوامی فەرمانبەران زیاد دەکرێت
لیژنه‌ی باڵای ته‌ندرووستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی عێراق رایگه‌یاند، بڕیاردراوه كه ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران له‌رێژه‌ی ٢٥%ه‌وه بۆ ٥٠% زیاد بكرێت و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له‌چێشتخانه‌كانیش به‌ره‌چاوكردنی مه‌رجه‌كانی خۆپارێزی بكرێنه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به میدیاكانی عێراقی راگه‌یاندوه، لیژنه‌ی باڵای ته‌ندرووستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا بڕیاریداوه رێژه‌ی ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران بۆ ٥٠% زیاد بكات، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له چێشتخانه و شوێنه گشتیه‌كانیش به‌ره‌چاوكردنی مه‌رجه‌كانی خۆپارێزی له ڤیرووسی كۆرۆنا بكرێنه‌وه.
شه‌وی رابردوو، عه‌بدۆلخالق مه‌دحه‌د ئه‌ندامی شانه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاندبوو، هه‌وڵێك هه‌یه بۆئه‌وه‌ی ژیان ئاسایی بكرێته‌وه و به‌ره‌چاوكردنی مه‌رجه‌كانی خۆپارێزی ژماره‌یه‌ك له شوێنه گشتیه‌كان بكرێنه‌وه و گۆڕانكاریش له‌ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران بكرێت.
پێشتر، لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی عێراق رایگه‌یاندبو، به‌رێژه‌ی 25% فه‌رمانبه‌ران ده‌وام ده‌كه‌ن و ژماره‌یه‌ك شوێنیش به‌مه‌به‌ستی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا داخستبو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە