بۆجاری دووەم ئاگر لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا کەوتەوە

بۆجاری دووەم ئاگر لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا کەوتەوە

پەیامی کورد... بۆجاری دووەم ئاگر لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا کەوتەوە

بەرەبەیانی ئەمرۆ پێنج شەممە بۆ جاری دووەم لەم هەفتەیەدا ئاگر لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا کەوتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە جەودەت عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەرگریی شارستانیی عێراق ڕاگەیاند: "ئاگرەکە لە هۆڵی نەینەوا لە نهۆمی دووەم کەوتوەتەوە".

بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەرگریی شارستانیی عێراق ئاماژەی بەوەشكرد: "15 تیممان رەوانەی فڕۆکەخانە کردووە و ئاگرەکەیان کۆنترۆڵکردووە".

پێشتر و ڕۆژی سێشەممە 15-11-2022 ئاگر لە فرۆکەخانەکە کەوتەوە و پاش نزیکەی کاتژمێرێک هێزەکانی بەرگریی شارستانیی عێراق توانیان کۆنترۆڵی بکەن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە