بەغدا/ تەقینەوەیەک چەندین قوربانی لێکەوتەوە

بەغدا/ تەقینەوەیەک چەندین قوربانی لێکەوتەوە

پەیامی کورد … بەغدا/ تەقینەوەیەک چەندین قوربانی لێکەوتەوە

 

بەهۆی تەقینەوەیەك لە بەغدادی پایتەختی عێراق، كەسێك گیانی لەدەستدا و ژمارەیەكیش بریندار بوون.

 

بەگوێرەی هەواڵی میدیا عێراقییەكان، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٠ی نیسانی ٢٠٢١، لە باشووری بەغدادی پایتەختی عێراق بۆمبێكی چێندراو تەقییەوە.

 

سەرچاوە ئەمنییەكان ئاشكرایانكردووە، بەهۆی ئەو تەقینەوەیەوە، كەسێك گیانی لەدەستداوە كە هاوڵاتی سڤیلە و ژمارەیەك هاوڵاتیش برینداربوون.

 

سەرچاوەیەكی ئەمنیی عێراقی بە ئاڕ تی-ی ڕوسی وتووە، “ڕەنگە ئەو بۆمبە چێندراوە پێشتر بۆ بە ئامانجگرتنی هێزەكانی هاوپەیمانان داندرابێت”.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە