لەبەر بڵاوبوونەوەی ماددەیەکی نەناس لە یەکێک لە کلووپەکانی شەوانە لە بەریتانیا لانیکەم ٤٠ کەس تووشی کێشەی تەنگە نەفەسی بوون .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، لە یەکێک لە کلووپە شەوانەکانی شاری بۆرنمۆس ی ئینگلیز بە بڵاسو بوونەوەی ماددەیەکی نەناس ، لانیکەم ٤٠ کەس ژەهراوی بوون .
بە هۆی بڵاو بوونەوەی ئەم ماددەیە ، زۆربەیان لەگەڵ کێشەی تەنگە نەفەسی لەگەڵ کۆکە و ئازار لە چاوەکانیاندا بوون کە هێزەکانی یارمەتیدان بە گەیشتن بە شوێنی ڕووداوەکە هاوکاری ئەو کەسانەیان کرد .
بەرپرسانی ئەم شارە باوەڕیان وایە لەم کلووپە شەوانەیەدا جۆرێکی ماددەی ئازاربەخش وەکوو CS هەیە کە پێ دەڵێن گاز لەم کلووپەدا بڵاو کراوەتەوە .
هێزەکانی پۆلیس و یارمەتیدەری دەرمانی هەموو کەسەکانیان کە لەم کلووپەدا بوونە بە خێرایی بردوەتە دەرەوە و کە ژمارەی تەواوی ئەم کەسانە دیار نییە بەڵام دەوترێ کە لەم کلووپەدا جەژنێک بەرپا بووە کە تا ڕادەی ٣ هەزار بلیت بۆ ئامادەبووان لەم مەراسیمەدا فرۆشراوە .
جێگای ئاماژەیە هێزەکانی پۆلیس و یارمەتیدەری دەرمانی لە شوێنی ڕووداوەکە ئامادە بوونەو تەنیا نەفەرێک بۆ یارمەتی زیاتر گەیندراوەتە نەخۆشخانە .
پۆلیسی بەریتانیا هەروەها ڕایگەیاند بە پیی لێکۆڵینەوەکان ، هیچ جۆرە ڕەدێک لە هەبوونی مەوادی کیمیاوی و ژەهراوی کە هەڕەشە لە خەڵک بکات نەدۆزراوەتەوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە