بەهۆی بارانی بەلێزمەوە لە ژاپۆن داوای گواستنەوەی ٣٧٠ هەزار کەس دەکرێت

بەهۆی بارانی بەلێزمەوە لە ژاپۆن داوای گواستنەوەی ٣٧٠ هەزار کەس دەکرێت

پەیامی کورد... بەهۆی بارانی بەلێزمەوە لە ژاپۆن داوای گواستنەوەی ٣٧٠ هەزار کەس دەکرێت


لە پارێزگای شیمانێ رۆژئاوای ژاپۆن، دوای بارانێکی بەلێزمە، داواکرا ٣٧٠ هەزار کەس بگوازرێنەوە بۆ شوێنی ئارام.

بەهۆی بارانە بەلێزمەکەوە لە چەند ناوچەیەکەی شاری ئیزومۆ سەربە پارێزگای شیمانێ، تێکڕا ١٥ رووداوی هەرەسی خاک روویداوە و لە ٢٠ ناوچەی سەرانسەری شارەکەشدا لافاو دروست بووە.

بەپێی راگەیەنراوێکی شارەوانی خۆجێیی، بەهۆی لافاوەکەوە ئاستەنگ بۆ گەیشتن بە رێگا خێراکان دروست بووە، هەروەها لە شاری ئیزومۆ پەیوەندی چوار ناوچە بە ناوەندەوە پچڕاوە.

ئاژانسی کەشناسی ژاپۆن (JMA)، بەهۆی توندبوونی بارانە بەلێزمەکەوە لە پارێزگای شیمانێ بانگەوازێکی ئاراستەی دانیشتوانەکەی کرد. لە بانگەوازەکەدا، داوای گواستنەوەی شوێنی ٣٧٠ هەزار کەس کراوە لە سەرانسەری پارێزگاکەدا.

هەروەها ئاژانسەکە هۆشداری دا لە بارەی بەردەوامی روودانی هەرەسی خاک. هاوکات لە ئەنجامی بارانی بەلێزمە لە سەرەتای هەفتەدا لە شارە جیاوازەکانی ناوچەی کیوشو، داوای گواستنەوەی ٣٦٠ کەس کرا.

هاوكات لە ژاپۆنی رۆژهەڵاتی ئاسیا، بارانی وەرزیی کە بە بارانەکانی هەڵوژە ناسراوە لە کۆتایی مانگی ئایار تا ناوەڕاستی مانگی تەمووز بەردەوام دەبێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە