بەهۆی هێرشەکانی ڕووسیاوە تا ئێس تا زیاتر لە ٦٠٠ منداڵی ئۆکراینی بوونەتە قوربانی

بەهۆی هێرشەکانی ڕووسیاوە تا ئێس تا زیاتر لە ٦٠٠ منداڵی ئۆکراینی بوونەتە قوربانی

پەیامی کورد... بەهۆی هێرشەکانی ڕووسیاوە تا ئێس تا زیاتر لە ٦٠٠ منداڵی ئۆکراینی بوونەتە قوربانی

بەگوێرەی ئەو ئامارەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی ئۆکراینا بڵاوی کردووەتەوە، لە سەرەتای هێرشەکانی سوپای ڕووسیا بۆسەر ئەو وڵاتە، زیاتر لە ٦٠٠ منداڵ بوونەتە قوربانی.

سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئۆکراینا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەوەی خستووەتە ڕوو کە لە بۆردوومانەکانی سوپای ڕووسیادا زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ ناوەندی پەروەردەیی زیانیان بەرکەوتووە و لەو ژمارەیەش ١٠٢یان بەتەواوی خاپووربوون.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە کە لە ٢٤ی شوباتەوە تا ئێستا لە پەلامارەکانی سوپای ڕووسیادا، ٢١٥ منداڵ کوژراون و ٣٩١ی دیکەش برینداربوون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە