پەیامی کورد ... هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش ئاشكرایكرد، لەسەر داوای حكومەتی عیراق لەناوچەكەدا دەمێننەوە، هاوكاری یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستانیش دەكەن.
مایلیس كاگینس وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش، لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستانەوە لە پرێس كۆنفرانسێكدا ڕایگەیاند : "لەسەر داوای حكومەتی عیراق هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لە ناوچەكەدا دەمێننەوە".
هەروەها ووتەبێژەكەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی راشیگەیاند، داعش كۆتایی نەهاتوە و لەچەند ناوچەیەكی عیراق و سووریادا ماون، بۆیە هاوكاریی هێزە عیراقییەكان دەكەن لە رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەكانی داعش.
ووتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش هەروەها باسی لە رۆڵی پێشمەرگە كرد لە شەڕی دژی داعشدا، راشیگەیاند، هاوكاری رێكخستنەوە و یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەكەن.
لە ماوەی رابردوودا چەند كاروانێكی سەربازیی ئەمریكا لە سووریا كشانەوە و هاتنە هەرێمی كوردستان، بڕیارە بچنە پارێزگای ئەنباری ڕۆژئاوای عیراق، كە بەوتەی بەرپرسانی ئەمریكا بۆ چاودێریكردنی كێڵگە نەوتییەكانی سووریا و سەرهەڵنەدانەوەی داعشە، بەڵام دواتر حكومەتی عیراق رایگەیاند، رەزامەندی نەدراوە بۆئەوەی ئەو هێزەی ئەمریكا لە عیراقدا بمێنێتەوە، تەنها بۆ ماوەیەك دەمێننەوە و دواتر دەگوازرێنەوە بۆ دەرەوەی عیراق.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە