پەیامی کورد ... بە هۆی گووللەڕێژ کردنی هێزەکانی گەشتی ڕووسیا - تورکیا لە سووریا چەندین کەس بریندار دەبن
لە دەرئەنجامی گوولەڕێژ کردن بەرەو هێزەکانی گەشتی ڕووسیا - تورکیا لە ئێدلیب دوو سەربازی ڕووسی بریندار بوون .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ناوەندی ئاشتی لایەنەکانی دەرگیر لە سووریا ڕایگەیاند کە لە دەرئەنجامی گووللەڕێژ کردن بەرەو گەشتی ڕووسیا - تورکیا لە ئێدلیب دوو سەربازی ڕووسی بریندار دەبن بەڵام برینەکانیان زۆر جیددی نییە .
لەم هەواڵەدا هاتووە : " ٢٥ی ئۆگۆستی ٢٠٢٠ لە ئاکامی ٢٣ هەمین ئەرکی گەشت لێدانی هاوبەشی ڕووسیا و تورکیا لە ناوچەی نیشتەجیبوونی ئۆرووم الجاوز لە بەشی باشووری ئیدلیب گووللەڕیژ کردن لە نارنجۆک هاوێژەوە ڕوویداوە . لە دەرئەنجامدا دوو سەربازی ڕووسیا بریندار دەبن .
لە ئێستادا ئەرکی گەشت لێدانەکە ڕاگیراوە و سەربازانی ڕووسی گەڕاونەتەوە بنکەکانی خۆیان . هاوکاری و یارمەتی پزیشکی لە شوێنەکە بۆ برینداران ئەنجام دراوە و دۆخی تەندرووستی ئەوان هیوابەخشە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە