پەیامی کورد ... بە هۆی کەوتنەخوارەوەی کابینێکەوە زیاتر لە ٨ کەس بوونە قوربانی .
میدیا خۆجەییەکان هەواڵ لە کوژرانی لانیکەم ٨ کەس بە هۆی کەوتنەخوارەوەی کابینێکی شەمەندەفەری کابلی یەوە لە ئیتاڵیا دەدەن .
بە پێی ڕاپۆرتێک کەناڵی میدیایی Rainews24 ڕایگەیاند لانیکەم ٨ کەس بە هۆی کەوتنەخوارەوەی کابینێکی شەمەندەفەری کابلی یەوە لە لە ناوچەی پیموونت لە ئیتاڵیا کوژران .
هەروەها ڕاگەێندراوە جگە لەم ٨ کەسە بارودۆخی تەندرووستی دوو منداڵ لەم ڕووداوەدا زۆر نالەبار ڕاگەیندراوە و ئەوانیان بۆ نەخۆشخانەکانی تۆرین گواستووەتەوە
ئەم ڕووداوە لە ڕێگای شەمەندەفەری کابلی کە گوندی ستێرسا لە کەنارئاوی دەریاچەی ماجیورە و کێوی مۆترۆن کە بەرزاییەکی نزیکەی ١٥٠٠ مەتری هەیە پێکەوە دەبەستێتەوە ڕوویداوە .
بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکان لە کابینەکەدا ١٠ گەشتیار بوونیان هەبووە ئەم کابینە١٠٠ مەتری پێس گەیشتنی بە لووتکەی کێوەکە لە بەرزترین ئاستی بەرزایی دا کەوتووەتە خوارەوە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە