پەیامی کورد ... بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرای کرد کە تا ئێستا لە ئاکامی پێکدادانەکان لە پایتەخت تەرابلۆس-ی لیبیا لانیکەم ٩٣٠ کەس بوونە قوربانی.
لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕێکخراوی تەندرووستی جیھانی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوە کردووە، “ژمارەی ئەو کەسانەی لە ٤ـی نیسانەوە تا ئێستا لە ئاکامی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان ھێزەکانی سەربە حکوومەتی تەبایی نیشتمانی لیبیا و ھێزەکانی سەربە لیوا خەلیفە حەفتەر لە شاری تەرابلۆس، کوژراون بۆ ١٧٤ کەس بەرزبووەتەوە کە ١٤یان سڤیلن”.
وێڕای کوژراوەکان، ئەوەش خراوەتە روو ٧٥٦ کەس لەو پێکدانانەدا برینداربوونە کە ٣٦یان سڤیلن.
هاوکات لە ڕوونکردنەوەکەدا رێکخراوی تەندرووستی جیھانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ھەژماری تایبەتی تویتەری خۆی ئاماژەی بەوەداوە تیمی پزیشکی زیاتر بە مەبەستی یارمەتیدانی بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەکان کراوە.
لەئێستادا شەڕ و پێکدادان لە نێوان ھێزەکانی سەربە لیوا خەلیفە حەفتەر و ھێزەکانی سەربە حکوومەتی تەبایی نیشتمانی لە دەورووبەری شاری تەرابلۆس بەردەوامە.
لە ٤ـی ئەم مانگەدا، ھێزەکانی سەربە لیوا خەلیفە حەفتەر ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی شاری تەرابلوسی پایتەختی لیبیا دەستپێکرد و لە بەرامبەردا، رۆژی یەکشەممە ٧ـی نیسان عەقید محەمەد قنونو، ووتەبێژی ھێزەکانی سەربە حکوومەتی تەبایی نیشتمانی لیبیا دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنێکی لەژێرناوی “گڕکانی تووڕەیی” بۆ بەرەنگاربوونەوەی ھێزەکانی خەلیفە حەفتەر راگەیاندبوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە