پەیامی کورد ... بە هۆی تێکچوونی باری ئەمنی ١٩ پۆلیس لە شتووتگارت بریندار بوون
بە پێی ڕاگەیاندنی جێگری پۆلیسی شتووتگارت لە ئاکامی درووست بوونی نائارامی لەو شارەدا ١٩ پۆلیس بریندار بوونە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، تۆماس بێرگێر ، چیگری پۆلیسی شتووتگارت ی ئاڵمانیا لە ووتووێژێکی ڕادیۆیی دا ڕایگەیاند : لە ئاکامی درووست بوونی نائارامی لە شاری شتووتگارت " ئیالەتی بادن ، ڤۆرتێمبێرگ ، باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاڵمانیا " بە گشتی ١٩ پۆلیس بریندار بوونە
دەرگیری خەڵک لەگەل پۆلیس دوا ئەو ڕوویداوە کە پۆلیس هەوڵیداوە چەند کەسیک کە لە گەورەترین مەیدانی شارەکەدا کۆبوونەوەیان کردبوو بە تاوانی بەکارهێنانی مەواددی هۆشبەر لیکۆڵینەوەیان لەگەڵ بکات دوای ئەم بابەتە تێکهەڵچووەن لە نێوان پۆلیس و ئامادەباووانی مەیدانی شتووتگارت پەرەدەستێنێت و خەڵکەکە بە تۆڕەییەوە بە بەرد و دار هێرش دەکەنە سەر فرۆشگاکانی دەورووبەر و ئۆتۆمبێلی پۆلیس و هەموو جام و شووشەکان تێک دەشکێنن ،
بە پێی ڕاگەیاندنی پۆلیس لەم تێکهەڵچوونەدا نزیکەی ٥٠٠ کەس بوونیان هەبووە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە